بابەت
باشترین جۆرەکانی ماک کە لە عێراق و کوردستان دەست دەکەون
.png)
ماکەکانی ئایزۆن لە عێراق و کوردستان:
ئەو (ماک)ـانەی لە ئایزۆن بەردەستن، ئەزموونێکی ناوازە پێشکەش دەکەن چونکە لەیەک کاتدا دیزاینەکانیان سەردەمیانەیە و بەهێزن لە کارکردن، ئەمەش دەیانکاتە بژاردەیەکی نموونەیی بۆ خوێندکاران، فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت و گشتی و خاوەن پیشە جیاوازەکان. ئەم ئامێرانە بە سیستەمی (macOS) کاردەکەن کە خێرایی، پارێزگاری و ئاسانی لە بەکارهێناندا دابین دەکات، لەگەڵ پاترییەک کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگە دەگرێت و شاشەیەکی کوالێتی بەرز بۆ بینینێکی ڕوون و ئارام. هەروەها ئامێرەکانی ماک کێشیان سووکە و بە ئاسانی هەڵدەگیرێن، کە ئەمەش بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە و کارکردن لە دەرەوە زۆر پراکتیکییە. جگە لەمانەش لەڕووی سەلامەتی دیجیتاڵییەوە، ئامێرەکانی ئەپڵ و بەتایبەتیش کۆمپیتەرەکانی ماک، ئەوپەڕی سەلامەتی دیجیتاڵی (security) بۆ بەرکارهێنەر دەستەبەر دەکەن و لە دزران یان فەوتانی وێنە، ڤیدیۆ و داتاکانی دەیپارێزن.
ئایزۆن لە عێراق و هەرێمی کوردستان ماکی ئەسڵی بە گەرەنتییەکی بڕواپێکراو و خزمەتگوزاری پشتگیری تەکنیکیت پێشکەش دەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی بێ ترس و بە متمانەوە بەکاریبهێنیت.
ئایزۆن چ جۆرە بەرهەمێکی ماک (Mac)ی هەیە؟
ئایزۆن کۆمەڵێک بەرهەمی ماکی هەیە کە لەگەڵ هەموو پێویستییەکاندا دەگونجێن:
- MacBook Air: بە کێشە سووکەکەی ناسراوە و زۆر گونجاوە بۆ خوێندکاران، کارمەندانی ئۆفیس و بەکارهێنانی ئاسایی.
- MacBook Pro: بەهێزترین بژاردەیە بۆ کەسانی پرۆفیشناڵ؛ بەهۆی پڕۆسێسەرە پێشکەوتووەکانیەوە بۆ کارەکانی دیزاین، مۆنتاژی ڤیدیۆ و پرۆگرامسازی بێوێنەیە.
- MacBook Neo: بژاردەیەکی سەردەمیانەیە کە دیزاینێکی پراکتیکی و کاراییەکی گونجاو بۆ بەکارهێنانی جۆراوجۆر کۆدەکاتەوە.
- iMac: کۆمپیوتەرێکی سەر مێزی شیک و یەکگرتووە (شاشە و ئامێرەکە پێکەوەن)، کە زیاتر لە کۆمپانیا، ئۆفیس و کارەکانی دیزایندا بەکاردێت.
- Mac Mini: ئامێرێکی بچووک بەڵام بەهێزە، دەتوانیت بە هەر شاشەیەکی دەرەکییەوە بیبەستیتەوە، بۆ شوێنی بچووک و ئۆفیسەکان زۆر گونجاوە.
- Mac Studio: تایبەتە بەو کەسانەی لە بوارە داهێنەرەکاندا کاردەکەن و پێویستیان بە هێزێکی زۆر هەیە بۆ دیزاینی سێ ڕەهەندی (3D)، مۆنتاژی قورس و بەرهەمهێنانی میوزیک.
- Mac Pro: لە بەهێزترین کۆمپیوتەرەکانی ئەپڵ ئەژمار دەکرا، تایبەت بوو بە پڕۆژە زەبەلاحەکان کە پێویستیان بە بەرزترین ئاستی کارایی هەیە، لە ئێستادا بەرهەمهێنانی وەستاوە و دوایین نەوەی لە ساڵی 2023 بە چیپی M2 Ultraبەرهەم هاتووە.
چۆن لە کوالێتی بەرهەمەکان دڵنیا ببمەوە؟
کاتێک دەتەوێت ماک بکڕیت (چ نوێ بێت یان بەکارهاتوو)، گرنگە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت:
١. پشکنینی دەرەکی ئامێرەکە و دڵنیابوونەوە لە شاشە، کیبۆرد و پۆرتەکان (دەرچەکان).
٢. پشکنینی پاتری و ئاستی خێرایی ئامێرەکە.
٣. دەتوانیت زانیارییە ڕاستەقینەکانی وەک پڕۆسێسەر، ڕام و میمۆری لە بەشی "About This Mac" ببینی.
٤. دڵنیابەرەوە لەوەی ئامێرەکە بە (iCloud)ی کەسێکی ترەوە نەبەسترابێتەوە.
٥. لە ڕێگەی سێریاڵ نەمبەرەوە (Serial Number) لە پشکنینی ئامێر، باری گەرەنتی و دروستی ئامێرەکە بپشکنە.
ئێمە لە ئایزۆن، پابەندین بە دابینکردنی ئامێری تەواو نوێ و کارتۆن نەکراوە بەبێ هیچ عەیب و کێشەیەکی کارگەیی.
بۆ بەدەستهێنانی باشترین بەرهەمەکانی ئەپڵ لە کوردستان و عێراق، ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکەن
جۆرە پەیوەندیدارەکان
کۆمێنتەکان0
تکایە بڕۆ ژوورەوە بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکەدا.
چوونە ژوورەوەهیچ کۆمێنتێک نییە
هیچ کۆمێنتێک نییە. یەکەم کەس بە بۆچوونی خۆت بنووسە و دەست بە گفتوگۆ بکە!
